نوچە.نێت
له‌وباره‌وه سه‌ید موحسین عه‌له‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی پارێزگای سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رایگه‌یاندووه: به‌نیازین به زوویی و به هاوکاری شاره‌وانی سنه مۆنۆمێمتێک له‌سه‌ر کێلی هونه‌رمه‌ند سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی دروست بكه‌ین و بڕیاره به‌م زوانه ده‌ست بكرێت به دروستكردنی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئاوڕ دانه‌وه له پێگه و ناوی هونه‌رمه‌ندان و چالاکانی بواری هونه‌ری یه‌کێکه له پێویستییه سه‌ره‌کییه‌کان و به‌پێی گه‌وره‌یی و رێزی زۆری سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی كه له‌نێو کورده‌کاندا هه‌یه‌تی، پێویسته که وه‌ها مۆنۆمێنتێکی بۆ ساز بکرێت.
مامۆستا سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی له ساڵی 1881 له گوندی سەڵواتاوا له نزیک سنه له دایک بووه.
له منداڵیه‌وه له به‌رده‌ست شێخه گه‌وره‌کانی سنه وانه‌ی خوێند و دواجار به هۆی ده‌نگی خۆشیه‌وه له خوێندنی قورئاندا سەرکەوت و ناوێکی یه‌کجار بێ وێنه‌ی له شاره کوردییه‌کان وه‌ده‌ست هێنا.
دوای ماوه‌یه‌ک ده‌ستی به خوێندنی گۆرانییه ڕه‌سه‌نه‌کانی کورده‌واری کرد و دوای ئه‌وه‌ی ناوبانگێکی باشی له‌م بواره‌شدا به ده‌ست هێنا، چووه تاران و له‌وێ چه‌ند کاستێكی گرامافۆنی به کوردی و فارسی تۆمار کرد.
مامۆستا سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی له ساڵی 1935 له شاری سنه کۆچی دوای کرد و له زێدی باو و باپیرانی خۆی و له گوندی سەڵواتاوا له شاری سنه، به خاک سپێردرا.