نوچه- میدڵ ئیست ئۆنلاین
سه‌رچاوه عێراقییه ئاگاداره‌كان جه‌ختییان لەوە كرده‌وه، كه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران فه‌لوجه‌ی به‌جێهێشتوه، له‌گه‌ڵ چوار له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی حیزبوڵای لوبنان، به‌ره‌و به‌غدا رۆشتوه، بۆ ئاماده‌كاری كردن بۆ جه‌نگی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
رۆژنامه‌ی عوكازی سعودیه، له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری كار ده‌كات گواستویه‌تییه‌وه‌و ده‌ڵێت” كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له وه‌زاره‌تی به‌رگری به ئاماده‌بوونی خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری و هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ باسكردنی ورده‌كارییه‌كانی جه‌نگه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه، بەستراوە”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەسەر ئەوە رێككه‌وتوون، كه وه‌زیری به‌رگری ده‌ست به په‌یوه‌ندی چڕوپر بكات له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی نیشتمانی، كه پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجێفی فه‌رمانده‌یی ده‌كات و راوێژكاره توركه‌كان، بۆ رێكخستنی پلانی ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتمانی، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و یه‌كلا كه‌ره‌وه هۆشدارییان دا له خۆتێوه‌گلاندنی قاسم سوله‌یمانی و حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگی موسڵدا.
ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی فراكسیۆنی موته‌حیدون له په‌رله‌مانی عێراق و، ئه‌سیل نوجێفی برای به توندی ره‌تیانكرده‌وه رازی ببن به به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگی موسڵدا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، كه سوپای عێراق موسڵ ئازاد ده‌كات نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی.
وه‌ك رۆژنامه‌ی عوكاز ده‌ڵێت، ئوسامه نوجێفی گوتویه‌تی ” به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به قاسم سوله‌یمانی ناده‌ین، ده‌ستی خۆی بگه‌یه‌نێته موسڵ”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” قاسم سوله‌یمانی و حه‌شدی شه‌عبی، ده‌یانه‌وێت هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بسه‌پێنن، به‌هۆی شوێنه ستراتیژییه‌كه‌یه‌وه”.
هەروەها جه‌ختیشی كرده‌وه كه ” هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتمانی، رێگه به كه‌س ناده‌ن له موسڵ نزیك بێته‌وه، چونكه ئازادكردنی شاره‌كه ئه‌ركی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتمانییه”.
ئه‌سیل نوجێفیش پێشتر گوتبوی ” پێویسته هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان عه‌ره‌بی سوننه و كورددا هه‌بێت بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، حه‌شدی نیشتمانیش به‌دیلی حه‌شدی شه‌عبیه له جه‌نگی موسڵدا”.
به‌ڵام هادی عامری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، ئه‌و لێدوانانه‌ی رتكرده‌وه‌و گوتی ” هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگه‌مان لێبگرێت بۆ به‌شداری كردن له جه‌نگی موسڵ، موسڵ شارێكی عێراقییه و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌توانێن بچێته هه‌موو پارچه‌یه‌كی خاكی عێراق و هه‌ر شوێنێك كه بیه‌وێت ئازادی بكات”.
چاودێران ده‌ڵێن، جه‌نگی موسڵ له هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی تر، كه حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامیداون توندتر و ئاڵۆزتر ده‌بێت، چونكه ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه زۆره و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی جۆراوجۆری تێدایه.