نوچەنێت-وه‌ته‌ن
رئوفین باركۆ، رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسرائیلی له رۆژنامه‌ی “ئه‌مرۆی ئیسرائیل” وتارێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، سعودیه له لیستی ئامانجه‌كانی ئێراندایه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ئێران زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی توندی ناوه له دژی وڵاتانی كه‌نداو.
ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه، ئێران به‌رده‌وامه له سیاسه‌ته تونده‌كانی، كه ئامانجی كۆنترۆڵكردنی دورگه عه‌ره‌بییه‌كان و ده‌ست گه‌یشتنی به شوێنه ئیسلامیه پیرۆزه‌كانی وه‌ك مه‌ككه و مه‌دینه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بیانكاته جێگه‌ی هه‌ژموونی فه‌رمانڕه‌وایی شیعه، هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانی نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌یكات له ئیداره كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نداو، به‌ڵام ئامانجی كۆتایی و راسته‌قینه‌ی له دژی سعودیه‌یه.
باركۆ كه ئه‌فسه‌رێكی ئیسرائیلی بووه، له پێشوودا و له بواری سیخوڕەکان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌واڵگری ئیسرائیل كاری كردووه، ده‌ڵێت “له دوای گرتنی سه‌دام حسێنه‌وه چالاكییه‌كانی ئێران له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادی كردووه، ئاگری له سوریا و عێراق و لو‌بنان هه‌ڵگیرساندووه، كاری تیرۆرستی له یه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌دات، له لیبیا و میسریش به هه‌مانشێوه، هاوكاری دارایی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه بۆ كپ كردنی چالاكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا”.
وتاره‌كه‌ی به‌وه كۆتایی پێهیناوه كه، چالاكییه‌كانی ئێران به ئاراسته‌ی هاندانی دانیشتوانی شیعه‌ی وڵاتانی كه‌نداو بۆ یاخی بوون له وڵاته‌كه‌یان ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئێران بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه، به تێپه‌ڕ بوونی كاتیش ده‌بێته مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌موو جیهان.