نوچەنێت- ئه‌لشه‌رق
موسه‌ننا حارس زاری، ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان له عێراق جه‌ختی كرده‌وه، كه جه‌نگی فه‌لوجه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئێران فه‌رمانی به عه‌بادی كردووه ئه‌و جه‌نگه بكات و هه‌ر ئه‌ویش كاتی ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌ی دیاری كردووه.
زاری داوای هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی و كه‌نداوی كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له فه‌لوجه قه‌سابخانه‌یان داناوه، داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد به په‌له كارێك بكه‌ن بۆ به‌رگری كردن له برا سوننه‌كانیان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له هه‌مان كاتدا.
روونیشی كرده‌وه كه جه‌نگی فه‌لوجه ته‌نها بۆ له ناوبردنی داعش نییه له فه‌لوجه، به‌ڵكو بۆ له ناوبردنی هه‌موو شاره‌كه‌یه. جه‌نگی فه‌لوجه ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌ربه‌ستێكی تایفی دروست بكات و ناوچه سوننه‌كانی عێراق له سعودیه داببڕێت.
هه‌روه‌ها گوتی رێژه‌ی ئه‌و سوننانه‌ی له جه‌نگی فه‌لوجه‌دا به‌شدارن ریژه‌كه‌یان له 1% تێناپه‌ڕێت و ته‌نها وه‌ك كارتێك به‌كارییان ده‌هێنن بۆ شه‌رعیه‌ت دان به كاره تاوانكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له دژی سوننه.
له‌باره‌ی داهاتووی عێراقه‌وه زاری جه‌ختی لەوە كردۆتەوه، كه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن و پێكهاته‌ی شیعه له دژی حكومه‌تی تایفه‌گه‌ری ده‌یكات، مژده‌یه‌كی باشن و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ستی عه‌ره‌بیی عێراقیی موسلمان هێشتا هه‌ر ماوه.