نوچە-مهر
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا داوا دەکات، روسیا و ناتۆ کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و هاوکات دەڵێت، ئەم چارەسەرە دەبێ بە رێگای وتووێژەوە تێپەڕ بێت.
بە گوێرەی ئاژانسی تاسی روسیا،ڤ وەزیرای بەرگری ئەڵمانای هاوکات داوا لە دوو لایەن دەکات، زانیاری تەواو دەربارەی ژمارە و شێوەی گواستنەوەی هێزەکانیان بخەنە روو.
ئۆرسوڵا ڤۆندێر لیۆن، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا راشیگەیاندووە، کە ئێمە پێویستیمان بە ئاستێکی باش لە پەیوەندییەکان لە گەڵ روسیا هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە روسیا خۆی لە گەڵ یاسا ورێسا نیودەوڵەتییەکان رێک بخات.
ئۆرسوڵا ڤۆندێر لیۆن، جەخت لە شەفافییەت و وتووێژ لە نێوان ناتۆ و روسیا دەکاتەوە و دەڵێت: ئەگەر روسیا و ناتۆ لە چوارچێوەی رێکخراوی ئاسایش وهاوکاری ئەوروپا زانیاریەکانی تایبەت بە گواستنەوەی هێزەکان و ژمارەی ئەم هێزانە ئاڵوگۆڕ بکەن، یارمەتی دەدات بە مەسەلەی وتووێژ لە نیوان دوولایەندا.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، ناکۆکییەکانی نێوان ناتۆ و روسیا لە پەیوەندی لە گەڵ جێگیربوونی هێزەکانی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و،نزیک لە سنوورەکانی روسیا رووی لە زیادبوون بووە.