نوچەنیت: تایبەت
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، لە ئێستادا سەركردەكانی داعش موسڵ چۆڵدەكەن و رادەكەنە ناوچە سنورییەكانی سوریا.
دوای ئەوەی پلانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ، لەلایەن هێضی پێشمەرگەو حکومەتی عیراق و هاوپەیمانان دارێژرا، هەنگاوی یەکەم رزگارکردنی دەوروبەری موسڵ بوو. فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت، لە گەڵ وادەی نزیکبوونەوە لە موسڵ، سەرکردەکانی داعش ماڵەکانیان، بۆ سنوری سەریا دەگوازنەوە.
هاشم سیتەیی، فەرماندەی پێشمەرگە لە دەوروبەری مووسڵ بە نوچە نێتی رایگەیاند” زانیاری دروستمان بەدەست گەیشتووە، دوای نزیكبوونەوەی هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق، بۆ دەستپێكردنی هێرشی سەر شاری موسڵ، بەرپرسانی گروپی تیرۆریستی داعش، ماڵەكانیان لە شاری موسڵ و قەزای تەلەعفەر بەرە و ناوچە سنورییەكانی سوریا دەگوازنەوە. تا ئێستا چەندین سەركردەی داعش بەو هۆیەوە ماڵەكانیان بردووتە سەر سنور”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە هەروەها دەڵێت” تا وادەی رزگاركردنی موسڵ نزیك دەبێتەوە، زیاتر ترس و دڵەڕاوكێ دەكەوێتە نێو چەكدارانی داعش و پێشووتر چەند چەكدارێكیان خۆیان رادەستی هێزێ پێشمەرگە كردووە، پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو چەكدارانی داعش و خەڵكی ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی تیرۆریستی داعش، خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە بكەن”.
ئەمە لە كاتێك دایە كە لە ئێستا دا ئامادەكاری دەكرێت، بۆ ئازاد كردنی موسڵ، لە ماوەی پێشووش قۆناغی یەكەمی ئازاد كردنی دەستی پێكرد كە گوندەكانی باشوری ئەم شارە ئازاد كران.