عامری: بەشداریکردن لە ئازادکردنەوەی موسڵ مافی سروشتی حەشدی شەعبیە

0

نوچە-مهر

یەکێک لە سەرکردەکانی حەشەدی شەعبی دەڵێت، سەرباری دژایەتی  هەندێک لایەن، هێزەکانیان بەشداری ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری موسڵ دەبن.

بە گوێرەی”المنار”هادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر و یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی،هیوای دەربڕیوە کە لە رۆژانی داهاتوودا هەواڵی ئازادکردنەوەی تەواوی شاری فەللوجە رابگەیێنین.

عامری باس لەوە دەکات، کە  ئازادکردنی شاری فەللوجە لە قۆناغی کۆتایی خۆیدایە و دەڵێت: تاکو ئێستا شەڕوپێکدادان لە ناوچەی عامریە و الحلابسە بەردەوامە و تا ئەو کاتەی ئەم ناوچانە ئازاد نەکرێن، ناکرێ بە تەواوی باس لە ئازادکردنی شاری فەللوجە بکرێت.

عامری دەربارەی بەشداری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی شاری موسڵ رایگەیاندووە:هێزەکانی حەشدی شەعبی سەرباری دەنگی نەیار و نارەزای هەندێک لایەن بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە دەبێت و دەڵێت، هێزەکانی حەشدی شەعبی وەک هێزی فەرمی و ئەمنی پەیوەندیدار بە سەرۆکوەزیران هەژمار دەکرێن،هەر بۆیە بەشداریکردنیان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەهەر شارێکی عێراق مافی سروشتی ئەم گروپەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com