نوچە-تسنیم
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، داوا لە بەریتانیا دەکات ئەم وڵاتە هەر چی زووترە سەرۆکوەزیرانی نوێی خۆی بناسێنێت، تاوەکو رەوتی چوونە دەرەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا دەست پێبکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەری فەرەنسا، ژان مارک ئایرۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ رۆژنامەنووسان لە شاری بەرلین، جەختی لەوە کردۆتەوە کە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەرایتانیا دەبی دیاری بکارێت و ئەمەش رەنگە چەند رۆژ بخایێنێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەوەش دەخاتە روو، کە بەریتانیا دەبێ دەست بە جێ مادەی ٥٠ بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا دەیەک کە رێگە بەم وڵاتە دەدات، کە رەوتی وتووێژەکان بۆ چوونە دەرەوەی لە یەکێتی ئەوروپا دەست پێبکات.
ژان مارک ئایرۆ، دوای گفتوگۆی لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ٦ وڵاتانی ئەوروپی رایگەیاندووە: قبوڵی ناکەین، کە بەریتانیا بیهەوێ یاری مشک و پشیلەمان لە گەڵ بکات، بێ گومان دەبی هەر چی زووترە سەرۆکوەزیرانی نوێ بناسێنێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها دەڵێت، لە قازانجی بەریتانیا و ئەوروپایە، کە رووبەرووری قۆناغێک لە بێ متمانەیی نەبنەوە، کە دواجار دەرهاویشتە و دەرئەجامی نەرێنی دارایی و سیای و ئابوری بەدواوە بێت.
وەزیری دەرەوەی بەلجیکاش جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئەوروپا دەبی بۆ هەریەکە لە بابەتەکانی کۆچبەری،ئ اسایش و دەرفەتی کار وەڵامی گونجاوی هەبێت.