نوچەنێت-شفقنا
یەکێتی ئەوروپا بە دەیڤید کامێرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای راگەیاندووە بۆ دەستپێکی چوونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە ئەوروپا پیویست بە نامەگۆڕینەوە ناکات و دەبێ هەر چی زووتر، ئامادەکاری تەواو بۆ چوونەدەرەوەیان لەم یەکێتییە ئەنجام بدەن.
بە گوێرەی رۆیتەرز، ئەوروپا بە بەریتانیای راگەیاندووە کە هەر چی زووتر ئامادەکاری بکەن بۆ دەرچوونیان لەم یەکیتییە ،بۆ ئەم مەبەستەش پێویست ناکات نامەی ئاسایی و فەرمی بگۆڕنەوە.
بەم پێیە، پێدەچێ کامێرۆن رۆژی سێ شەممە بە فەرمی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا بە فەرمی رابگەیێنێت.