یەڵدرم: لە شەڕی دژ بە تیرۆر پێداگرین

0

نوچەنێت-ئیسنا

سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەخت لە سەر ئیرادەی وڵاتەکەی  بۆ شەڕ لە دژی تیرۆریزم دەکاتەوە و دەلێت “هیچ هۆکارێک ناتوانێ ببێتە بەربەست لە بەردەم ئەم ئیرادەیە”.

بە گوێرەی رۆژنامەی حورییەت، بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی دادوگەشەپێدان، وێڕای ئاماژەدان بە داواکاری یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە لایەن تورکیاوە، لە پەیوەندی لە گەڵ یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەڵێت، یەکپارچەیی و یەکڕیزی وڵاتی تورکیا لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.

یەڵدرم بە ئاماژەدان بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی تورکیا لە بابەتی سەفەرکردنیان بۆ ئەوروپا رایگەیاندووە، هیچ هاندەر و رێککەوتنێک ناتوانێ ئیرادەی تورکیا لە شەڕی دژ بە تیرۆر لاواز بکات.

یەکێتی ئەوروپا یەکێک لە مەرجەکانی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی یاسای ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی تورکیا ئەوەیە کە ئەم وڵاتە پێداچوونەوە و چاکسازی بە یاساکانی دژ بە تیرۆریزم بکات، بەڵام بەرپرسانی تورکیا ئەم مەرجەیان رەتکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com