نوچه‌نێت-عێراق خه‌به‌ر
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدراڵی له شاری فه‌لوجه‌وه گله‌یی له فڕۆكه عێراقییه‌كان كردووه کە به‌وه‌ی ته‌نیا كاتێك به‌شداری شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن كه به‌رپرسێكی باڵا سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگ بكات.
ئه‌فسه‌ره‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه ده‌ڵێت “فڕۆكه عێراقییه‌كان له‌و بنكانه‌ی داعش ناده‌ن كه هێزی پیاده ناتوانێ بیانكاته ئامانج، جگه له‌و كاتانه‌ی به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌ت سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كات”.
ئه‌فسه‌ره‌كه ئاشكرای كردووه، دواجار كه فڕۆكه عێراقییه‌كان له بنكه‌كانی داعشیانداوه له فه‌لوجه، ئه‌وكاته بووه كه وه‌زیری ناوخۆ سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگی فه‌لوجه‌ی كردووه و ئیتر دوای ئه‌وه فڕۆكه‌ی عێراقی له‌و ناوه نه‌بینراونه‌ته‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵیت، فڕۆكه‌ی عێراقی ته‌نیا بۆ نمایش له به‌رده‌م به‌رپرسه‌كان چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.