راگه‌یاندراوێك له (ئاسایشی سلێمانی)یه‌وه
بۆ /به‌ڕێز / كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
بابه‌ت / دانانی نارنجوكی ده‌ستی
دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر ( 4 ) ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نارنجۆكێكی ده‌ستی چل پارچه له یه‌كێك له موه‌لیده كاره‌باییه‌كانی گه‌ڕه‌كی خه‌باتی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌به‌یه‌ك نه‌وتدا و له‌سه‌ر ته‌نكی گازی موه‌لیده‌كه داده‌نرێت , له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌شتنیان به‌شوینی ڕووداوه‌كه , نارنجۆكه‌كه پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه , ده‌ست ده‌كه‌ن به‌لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه , له‌سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م ڕووداوه هۆكاری ئه‌منی له پشته‌وه‌وه نییه‌وه , لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه كه به‌رده‌وامه .
له‌گه‌ڵ رێزدا……..
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی سلێمانی
25/12/2011