نوچە.نێت
هونەرمەند ریم مستەفا، بۆ ئەمساڵ بەشداری چەند زنجیرە درامایەکی کرد لەمانگی رەمەزاندا ئەوانیش “الطبال”و”مأمون وشركاه” و”الأسطورة”،لەدوا درامادا ریم زۆر جیاواز دەرکەوت هەر بۆیە لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان بوە جێی قسەو باسی هەوادارانی.
چالاکوانان ئەوەیان خستە روو بە بەراوردی جلەکانی ریم، کە گوایا ئەم هونەرەمەندە لە دراماکاندا بە دوو شێوەی نەشاز دەرکەوتوە جارێک بەهۆی لەبەرکردنی حجاب کە دەبێتەوە هاوسەری پیاوێکی دینی توند رەو و دواتر بە شۆرت و بە کراسی کورتەوە ، پێیان وایە ئەم جۆرە رۆڵانەی لە دراماکاندا هەیبوە دەبوو رازی نەبێت چونکە خوازارو نیە ، دەڵێن” ریم خۆی کردوە بە گاڵتەجار”







