بان کی مۆن، بۆ پێشخستنی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن سەردانی کوێت دەکات

0

نوچە-مهر

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژی یەکشەممە،٢٦ی حوزەیران بە مەبەستی پێش خستنی وتوووێژەکانی ئاشتی یەمەن و، ئاراستەکردنی لایەنەکانی وتووێژ بەرەو رێککەوتن سەبارەت بە کۆتایی هێنانی شەڕ لەم وڵاتە، سەردانی کوێت دەکات.

بە گوێرەی ئاژانسی میهر، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە مەبەستی پێش خستنی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن کە لە کویت بەڕێوەدەچێت، سبەی یەکشەممە سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

بە پێی زانیارییەکان، بان کی مۆن بڕیار وایە، لە دانیشتنێکی گشتیدا  لە گەڵ تیکڕای لایەنەکانی وتووێژی ئاشتی یەمەن کۆببێتەوە.

سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن، کە”اسماعیل ولد الشیخ”نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، هاوکات لە گەل ئامادەبوونی بان کی مۆن لە کوێت، نەخشە رێگایەکی نوێ بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن بخەنە روو.

جێی ئاماژەیە،  نزیکەی ٦٥ رۆژە لایەنەکانی یەمەنی لە وڵاتی کوێت، لە دەور یەک کۆبوونەتەوە تا لە ژێر چاودێری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری یەمەن چارەسەرێک بۆ قەیرانی یەمەن بدۆزنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com