نوچه- ئاژانسه‌كان
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریكا كیم كارداشییان، هێرشی كرده سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا ،دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرێس چوار پێشنیاری بۆ توند كردنی چاودێری له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك له ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه.
كارداشییان زنجیره‌یه‌ك تویتی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه، تیایدا ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ی كه هه‌ركه‌سێك ده‌توانێت به ئاسانی ده‌ستی بگات به چه‌ك، راستییه‌كی زۆر مه‌ترسیداره، دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی، كه رویدا پیویست ناكات چیتر كۆنگرێس بمانخه‌ڵه‌تێنێت”.
کیم کارداشیان له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئۆرلاندۆ، كه بوه هۆی كوژرانی 49 كه‌س و بریندار بوونی 53 كه‌سیتر.
له تویتێكی تردا ده‌ڵێت: جێگه‌ی داخه ئه‌نجومه‌نی پیران، له دژی پابه‌ند بوون به پشكنینی پێشینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌ك ده‌كڕن ده‌نگیدا. بۆیه هێشتا تیرۆرستان ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن نوسینگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌وه داواكراون ده‌توانن به یاسایی چه‌ك بكڕن، چونكه پشكنینی پێشینه‌یان بۆ ناكرێت.
كارداشیان هه‌روه‌ها دەڵێت: به هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ی، كه ناته‌واوی عه‌قڵیشیان هه‌یه ده‌توانن ده‌مانچه بكڕن، بێ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێشینه‌یان بۆ بكرێت.