نوچه- وه‌ته‌ن
دكتۆر سالم مینهالی، پسپۆڕێكی ئیماراتییه و وانه‌بێژی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، محه‌مه‌د بن زایدی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، به هاوكاری كردنی حكومه‌تی عێراقی “تیرۆرست” ده‌كات وه‌ك ئه‌و ناوی برد، تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌و ده‌ڵێت، بن زاید به بڕی 36 ملیۆن درهه‌م، هاوكاری حكومه‌تی عێراق كردوه ئه‌وانیش جه‌نگییان له دژی سوننه پێكردوه.
مینهالی له زنجیره‌یه‌ك تویتدا، كه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و پته‌و له نێوان ئه‌بوزه‌بی و حكومه‌تی تیرۆرست و تایفه‌گه‌ری عێراقدا هه‌یه، بن زاید به 63 ملیۆن درهه‌م هاوكاری كردوون، سه‌ره‌ڕای جه‌نگی جكومه‌تی عێراق له دژی سوننه‌كانی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها گوتی ” حه‌شدی شه‌عبی له عێراق كاری وەها قێزه‌ون ئه‌نجام ده‌دات، كه كاره‌كانی داعش هیچ نییه له ئاستییان، حكومه‌تی عێراقیش پشتیوانی‌یان ده‌كات و حكومه‌ته‌كانی ئێمه‌ش بێشه‌رمانه پاڵپشتی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و ده‌شڵین، سورین له‌سه‌ر پاراستنی سوننه‌كان”.