نوچە-شفقنا
بەشی عەرەنی ئاژانسی هەواڵدەری فەڕەنسا، لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، کە ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی بەریتانیا، کە تۆماری داواکاری بۆ ئەنجام دانی دووبارەی گشتپرسی لەم وڵاتەیان واژۆکردووە، لە یەک ملیۆن کەس تێپەڕیوە.
ئەم ژمارەیە لە هاووڵاتیانی بەریتانیا، خوازیاری ئەوەن کە راپرسییەکەی سەرلەنوێ بۆ ئەندامەتی بەریتانیا و مانەوەی لە یەکێتی ئەوروپا، بەڕێوەبجێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر تۆمارێک لە ماڵپەڕی ئینتەرنێتی پەرلەمانی بەریتانیا، زیاتر لە ١٠٠ هەزار واژۆی لە سەر بکرێ، دەبێ بابەتی داواکراو لە لایە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە بخرێتە بەر باس و گفتوگۆ.