شای ئوردن: رێگە نادەین ئاسایشی سنورەکانمان بکەوێتە مەترسییەوە

0

نوچە-ئیسنا

شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە گەڵ سکترێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەختی لەوە کردۆتەوە کە لە هیچ هەلومەرجێکدا رێگە نادەن ئاسایشی سنورەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە.

شای ئوردن خوازیاری ئەوەیە، کە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بەرامبەر بە کێشە و قەیرانی پەنابەران بەرپرسیار بێت.

رۆژنامەی”اسفیر”ی لەندەن، نووسینگەی پاشایەتی ئوردن لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت:عەبدوڵای دووەم،  شای ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە گەڵ بان کی مۆن، خاوازیاری ئەوە بووە کە کۆمەڵگای جیهانی لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی سوریا و بە تایبەتی کەیسی پەنابەران هەنگاوی جددی بنێ و، لەم بارەوە سەبارەت بە دەرهاویشتەکانی هۆشداری داوە.

ئەم پەیوەدنیە تەلەفونییە دوای رووداوە تیرۆریستیەکەی رۆژانی رابردوو ئەنجام دراوە، دوای ئەوەک کە لە نزیک سنوورەکانی ئەم وڵاتە بنکەیەکی سەربازی سنووروانانی ئوردن، بە هۆی هێرشێکی خۆکوژییەوە کرایە ئامانج و شەش کەس لە هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە کوژران و ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پیی ئامارەکانی ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئێستادا ناوی٦٣٠ هەزار پەنابەری سوری لە ئوردن تۆمار کراو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com