نوچە-مهر
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا رایگەیاندووە، دەبێ هەموو هەوڵ و توانامان بخەینە گەڕ تا ئایندەی ئەوروپا بگۆڕین.
بە گوێرەی رادیۆ ئەڵمانیا، ماتیو رینزی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بە ئاماژەدان بە گشتپرسییەکەی بەریتانیا و ئەنجامی ئەم راپرسییە دەڵێت: ئەوروپا هەوڵی داوە هەموو قۆناگە دژوارەکان بە باشی تێپەڕێنێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا خەجت لەوە دەکاتەوە، کە ئەوروپا پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە و دەڵێت: ئەوروپا بۆ هەموو لایەکمان وەکوو ماڵ و شوێنێکی دڵنیاییە و هەر بۆیە، دەبێ بۆ هەرچی باشتربوونی هەنگاو بنێن و بە گوێرەی پیویست گۆڕانکاری تێدا پێک بێنن.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بەڵێن دەدات، کە وڵاتەکەی وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ پتەوکردنی بنەماکانی هەوڵ بدات.
جێی ئاماژەیە، چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی کۆمەڵێک کاردانەوە و رای جیاوازی بەدواوە بووە.