نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، رۆژی هه‌ینی جه‌ختی كرده‌وه كه دارایی حزبه‌كه‌ی به ته‌واوی له لایه‌ن ئێرانه‌وه دابین ده‌كرێت و به‌و بانكانه‌ی لوبنانیشدا تیناپه‌ڕێت كه كار به یاسای ئه‌مریكا ده‌كات بۆ سزادانی ئه‌و بانكانه‌ی كار له‌گه‌ل ئه‌م گروپانه ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی وتارێكیدا له چله‌ی مسته‌فا به‌دره‌دینی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی حزبوڵڵا، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سوریا كوژرا، نه‌سروڵڵا گوتی “ئێمه هیچ پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی و ده‌مه‌زراوه‌ی وه‌به‌رهێنانمان نییه. ئیمه به ئاشكرا ده‌ڵێین بودجه‌ی حزبوڵڵا و موچه و خه‌رجیه‌كانی و خواردن و خواردنه‌وه و چه‌ك و موشه‌كه‌كانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دابین ده‌كرێت”.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له 17 دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو یاسایه‌كی ده‌ركرد، تیایدا ئه‌و بانكانه سزا ده‌دات، كه كار له گه‌ڵ حزبوڵڵا ده‌كه‌ن یان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حزبە پاره‌كانیان سپی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بانكی ناوه‌ندی لوبنان گشتاندنێكی كرد بۆ هه‌موو بانكه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه.