نوچەنێت-ئه‌لغه‌د
فایز شاوش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی شێخه‌كانی هۆزه عێراقییه‌كان پێیوایه ئه‌وه‌ی له فه‌لوجه رووده‌دات “كۆمه‌ڵكوژییه” به‌رامبه‌ر سوننه، ئاماژه‌شی به بوونی 35 هه‌زار ئاواره كرد كه له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی عیراقدا له بارودۆخێكی خراپی مرۆڤایه‌تیدان.
شاوش هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌وه‌ی به پرۆسه‌ی ئازاد كردنی فه‌لوجه ناوی ده‌به‌ن یه‌كسانه به كۆمه‌ڵكوژی سوننه‌كان له پارێزگاكه، لێدوانی میلیشیا شیعه‌كانیش پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و میلیشیایانه به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌رامبه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ته‌حه‌دای هه‌موو یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ” ئه‌و میلیشیایانه چه‌ندین ته‌رمییان سوتاندوه و زیاتر له 400 كه‌سیان زینده به‌چاڵكردوه و 17 كه‌سیان له گوندی موختاری باكوری فه‌لوجه سه‌ربڕیوه”.
وته‌بێژه‌كه هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ئه‌و میلیشیایانه به ئیراده‌ی ئیران دروستكراون و وه‌ك سوپای پاسدارانن.
ده‌رباره‌ی گیراوه‌كانی عامریه‌ی فه‌لوجه، شاوش جه‌ختی كرده‌وه، كه زیاتر له 35 هه‌زار كه‌س به بیانووی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر كراون، پێیوایە “ئه‌وه كاره‌ساتێكی مرۆڤایه‌تییه، نه‌ك هه‌ندێك پێشێلكاری بچوك وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق باسی ده‌كه‌ن”، شاوش داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد ئه‌و میلیشیایانه بخاته لیستی تیرۆری جیهانییه‌وه.
سه‌ره‌ڕای داواكاری هۆزه‌كانی شاره‌كه بۆ به‌شداری نه‌كردنی میلیشیا شیعه‌كان له جه‌نگی رزگار كردنی فه‌لوجه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق چاوپۆشی كرد له‌و داواكارییه‌و رێگه‌یدا به به‌شداری كردنی ئه‌و میلیشیایانه، كه بووه هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین ده‌ستدرێژی و چه‌ندین رێكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌یان كرد.
میلیشیا شیعه‌كانی به‌شدار له جه‌نگی فه‌لوجه له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێراندان.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هۆزه‌كانی عێراق داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرا ن له عێراق و وڵاتانی تری ناوچه‌كه بوه‌ستێنێت، رونیشی كردبووه‌وه، كه رژیمی مه‌لاكانی ئێران فاكته‌ری سه‌ره‌كی وێرانكاری و ناسه‌قامگیری و نه‌بوونی ئاسایش و بڵاوكردنه‌وه‌ی جه‌نگی تایفه‌گه‌رییه.
هه‌فته‌ی پێشوو راپۆرته‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی له فه‌لوجه ئه‌نجامدراون كوژرانی زیاتر له 49 كه‌س و دیارنه‌مانی 600 كه‌س كه چاره‌نووسیان نادیاره له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیا شیعه‌كان، تۆمار كرد.