نوچه‌نێت- ئه‌لعاله‌م
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان له وتارێكیدا له چله‌ی مسته‌فا به‌دره‌دینی سه‌ركرده له حزبوڵڵای لوبنان، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سوریا كوژرا گوتی “عێراقییه‌كان داوایان له سه‌ركرده و كادرانی ئێمه كرد كه هاوكارییان بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش، منیش په‌یوه‌ندیم به مسته‌فا به‌دره‌دینه‌وه كرد و پێم گوت برایانمان له عێراق پێویستییان به هاوكاری ئێمه‌یه، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ژماره‌ی پێویست له سه‌ركرده‌و و كادر ئاماده بوون بۆ چوونه به‌غدا”.
هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ده‌نگ داواكاری برایانمان له سوپای پاسداران و حزبوڵڵا و برا عێراقییه‌كانمان و لایه‌نه‌كانی تره‌وه نه‌چوباین ئێستا داعش له به‌غدا ده‌بوو”.
نه‌سروڵڵا هه‌روه‌ها گوتی “ئێمه به‌رگری له سورییه‌كان له سوریا و له عێراقییه‌كان له عێراق ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌رگری له لوبنانیش ده‌كه‌ین”.