نوچه‌نێت-ئه‌لجه‌زیره
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیسرائیلی كه رۆژنامه‌ی ” یه‌دیعوت ئه‌حرنوت” بڵاوی كردۆ‌ته‌وه ده‌ڵێت، عێراق ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕێی سیناریۆی دابه‌شبوونی بۆ چوار كیانی سیاسی جیاواز ده‌كات.
یارون فریدمان رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت، ئه‌و سیناریۆیه‌ی له سوریا روویدا وڵاتی دوو رووباریش به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، كوردی هه‌ردوو وڵاته‌كه لاوازی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به هه‌ل ده‌قۆزنه‌وه بۆ كار كردن له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌خۆیان و جیابوونه‌وه، له باكوری هه‌ردوو وڵات‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتداران له سوریا و عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوییان به‌خۆیانه‌وه دیوه، ورده ورده ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی خۆیان له نیوه‌ی ناوچه سوننه نشینه‌كان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به تایبه‌ت له رۆژئاوای عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
له هه‌مان كاتدا فریدمان، كه پسپۆرێكی ئیسرائیلییه له بواری كاروباری عه‌ره‌بی و ده‌رچووی زانكۆی سۆربۆنه له پاریس ده‌ڵیت، هه‌ردوو سوپای سوریا و عێراق ئیستا به هاوكاری هێزی ده‌ره‌كی توانای سه‌ربازییان به راده‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌توانن ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستییان ده‌رچوو دووباره بیانگرنه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان هاوكاری سوپای عێراق ده‌كات و روسیاش پاڵپشتی له سوپای سوریا ده‌كات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو سوپا توانایان سنورداره و ناتوانن ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ست به‌و ناوچه به‌رفراوانه‌وه بگرن كه رزگارییان كردووه له ده‌ستی داعش.
نه‌خشه‌ی سوریا
فریدمان كه وانه‌بێژی بابه‌تی ئیسلامییه‌كان و مامۆستای زمانی عه‌ره‌بییه له په‌یمانگای ئه‌لته‌خیون و ئه‌كادیمیای ئه‌لجه‌لیل، ئاماژه‌ی به‌وه داوە، له كاتێكدا نه‌خشه‌ی سوریا له چوار یه‌كه‌ی سیاسی پێكهاتوه ( كورد و عه‌له‌وییه‌كان و سوننه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و سوننه هه‌ژاره‌كان). عێراقیش له چاوه‌ڕوانی هه‌مان دابه‌شبووندایه، كورد له باكور، هۆزه سوننه‌كان له رۆژئاوا و به دیاریكراوی له فه‌لوجه و موسڵ، شیعه‌كانی لایه‌نگری ئێران له باكوری رۆژهه‌ڵات و به دیاریكراوی له به‌غدای پایته‌خت، شیعه نه‌ته‌وه‌ییه عێراقییه‌كان له باشوری رۆژهه‌ڵات وه‌ك شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌سره.
فریدمان كه نووسه‌ری كتێبی “عه‌له‌وییه‌كان …. مێژوو، ئایین و ناسنامه‌یان” ه روونیكردۆتە‌وه كه هه‌واڵی داهاتوو له عێراقه‌وه ئه‌وه‌یه كه داعش به‌ره‌و له ناوچوون ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی سوپا توانی كۆنترۆڵی رۆژهه‌ڵاتی وڵات بكاته‌وه و شاری فه‌لوجه بگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ژیر ده‌ستی داعشدا بوو، ئێستاش جه‌نگی گرتنه‌وه‌ی پایته‌ختی داعش له عێراق كه شاری موسڵه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه داعش ده‌ست به له‌ناوچوون ده‌كات له عێراق، به‌ڵام مژده‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه عێراق ده‌ست به رووخان ده‌كات.
ئه‌و توێژینه‌وه ئیسرائیلییه به‌وه كۆتایی پێهێناوه كه ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و دیمه‌نی پێكه‌نینانه‌ی سه‌ربازانی عیراق، له‌كاتی چوونه ناو فه‌لوجه‌وه راستی دۆخی خراپی عێراقی نه‌ده‌شارده‌وه، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر عێراقییه‌كان، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات بپرسین ” ئایا ئه‌و دارووخانه‌ی سوریا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ورده ورده ده‌گوازرێته‌وه بۆ عێراق؟”.