کۆریای باکور: ئێمە ئێستا هەڕەشەیەکی ئەتۆمین

0

نوچەنێت-میزان

بەرپرسێکی باڵای پەیوەندییەکانی دەوڵەتی کۆریای باکور لە گەل ئەمریکا دەڵێت، لەسەر هەڕەشەکانی ئەمریکا ولاتەکەی ئامادە نییە دەست لە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی هەڵبگرێت.

ئەم بەرپرسەی کۆریای باکور لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی  ئاسۆشیتێدپرێس دەڵێت، وڵاتەکەی لە ئیستادا هەڕەشەیەکی ئەتۆمی دێتە هەژمار  و واشنتۆن لە ئەگەری بەردەوامی هەڕەشە و سزاکانی بۆ سەر کۆریای باکور چاوەڕێی تاقیکرنەوەی ئەتۆمی زۆرتر لەم وڵاتە بکات.

هان سونگ ریۆڵ، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی کۆریای باکور بۆ کاروباری ئەمریکا، وێڕای خەتابار وەسفکردنی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ پەیوەندییەکانی ئێستای نیوانیان هۆشدار دەداتە ئەمریکا، کە دەبێت دەست لە هەڕەشەی سەربازی، گەمارو و گوشارە ئابورییەکان هەڵبگرن.

ئەم بەرپرسەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆریای باکور ئەوەش دەخاتەڕوو، لە غەیری ئەم حاڵەتە وەک ئەوە  وایە ئەمریکا داوای ئاشتیمان لێ بکات، بەڵام بە چەکەوە لە سەرمان راوەستابێت.

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی کۆریای باکور بۆ کاروباری ئەمریکا هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ تاقیکردنەوەی دوو موشەکی بالستیکی لە هەفتەی رابردوو خستەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com