یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەی نائاسایی پێکدێنێت

0

نوچەنێت-مهر

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دەڵێت یەکێتی ئەوروپا هەفتەی داهاتوو سەبارەت بە ئایندەی ئەم یەکێتییە لە نەبوونی بەریتانیا بڕیار دەدات.

بە گوێرەی رۆیتەرز، دۆناڵ تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دوابەدوای جیابوونەوەی بەریتانیا لەم یەکیەتیە رایگەیاند کە 27 وڵاتی ئەندام هەفتەی داهاتوو دانیشتنی نائاسایی پێکدێنن.

تاسک جەختی لەوە کردۆتەوە، کە لە چەند رۆژی رابروودا لە گەڵ سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، باس و گفتوگۆی ئەنجام داوە  و ئەوەش دەخاتەڕوو کە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە،  پێشتر خۆیان بۆ ئەنجامی ئەمڕۆی گشتپرسییەکە ئامادە کردووە و هەر بەم شێوەیە یەکێتییەکەی خۆیان دەپارێزن.

تاسک هەروەها گوتویەتی، پێویستی بە شاردنەوە ناکات، ئێمە چاوەڕیی ئەنجامێکی دیکە بووین لەم رووداوە مێژووییە، بەڵام کاتی ئەوە نییە کە دژکردەوەی مێژوویی نیشان بدەین.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بەڵێن دەدات، کە لە پەراوێزی دانیشتنە نائاساییەکەی یەکێتی ئەوروپا لەم بارەیەوە لە گەڵ دەیڤید کامێرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.

لەم نێوەندەدا، فرانک واڵتر شتاین مایێر، لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم هەلوێستەی خەڵکی بەریتانیا رایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ بۆ ئەوروپا و بەریتانیا رۆژێکی خەمناک بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com