نوچە-مهر
رێکخراوی ناوچەیی”هاوکارییەکانی شانگهای”داواکاری ئەندامەتی هەمیشەیی ئێرانی بە هۆکاری تەکنیکی رەتکردەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، رێکخراوی هاوکاری شانگهای رۆژی پێنج شەممە ٢٤ی حوزەیران ، داواکاری ئێرانی بۆ ئەندامەتی هەمیشەیی لەم رێخکراوە رەتکردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە روسیا پالشپتی لە ئەندامەتی هەمیشەیی لەم رێکخراوە ئابوری- ئەمنیە کردبوو کە چین سەرکردایەتی دەکات.
ئێران لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، خوازیاری ئەندامەتی هەمیشەیی لەم رێخراوە بووە. روسیاش پێشتر رایگەیاندبوو، کە دوای هەڵوەشانەی گەمارۆ نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێران لە لایەن وڵاتانی زلهێزی جیهانەوە رەنگە دەرفەت بۆ ئەندامەتی هەیشەیی ئێران لەم رێخراوەیە بڕەخسێت.
نوێنەری تایبەتی چین، لە دانیشتنی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لەم رێکخراوەیە کە لە تاشکەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، دەربارەی ئەندامەتی هەمیشەیی ئێران هیچ لێدوانێکی نەدا، بەڵام وەزیری دەرەوەی چین گوتویەتی، پەکین لە پلانیدایە یەکەم جار رەوتی پەیوەست بوونی هیند و پاکستان بەم رێکخراوەیە تاوتوێ بکات.