سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تا سێ مانگی دیکە دەست لە کار دەکێشێتەوە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

دوابەدوای دەنگی زۆرینەی خەڵکی بەریتانیا، بۆ چوونەدەرەوەی ئەم وڵاتە لە یەکیتی ئەوروپا، دەیڤید کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، تا سێ مانگی دیکە واز لە پۆستەکەی دێنێت.

کامێرۆن رایگەیاندووە، بەریتانیا پێویستی بە سەرۆکێکی نوێ هەیە.

کامێرۆن ئاماژەی بەوەش داوە، کە رەوتی قانونی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستبەجێ ناگاتە ئەنجام و، دەبێت لە ژێر چاودێری سەرۆکوەزیرانی نوێ بگاتە ئەنجامی کۆتایی.

کامێرۆن پێش لە گشتپرسییەکە گوتبوی، کە رەوتی قانونی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەست بە جێ  دوای بەڕێوەچوونی گشتپرسییەکە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەروەها دەڵێت، گۆڕانکارییەکی بەپەلە  سەبارەت بە هاووڵاتیبوونی شارۆمەندانی یەکێتی ئەوروپا لەم وڵاتە پێک نایە.

دەیڤید کامێرۆم یەکێک لە نەیارانی چوونەدەرەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com