پوتین: پەیوەندییەکانی روسیا و چین لە ئاستی ستراتیژیدایە

0

نوچە-میزان

سەرۆککۆماری روسیا دەڵێت، پەیوەندی روسیا و چین گەیشتۆتە ئاستێکی ستراتیژی و هاوپەیمانییەکی گشتگیر.

ڤێلادیمی پوتین ،سەرۆککۆماری روسیا لە بەرەبەری سەردانەکەی بۆ چین، لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی شینهۆوا رایگەیاندووە،  پەیوەندی وڵاتەکەی و چین گەیشتۆتە ئاستی هاوکاری و هاوپەیمانی ستراتیژی.

پوتین خەجتی لەوە کردۆتەوە، کە هاوکاری و هاوپەیوەندی نیوان مۆسکۆ و پەکین یەکێک لە هۆکارەکانی سەقامگیریە لە ئاستی جیهاندیدا و دەڵێت:هاوپەیمانی نێوان دوو ڵات بە مانای هاوکاری عەمەلیاتی و مەیدانیییە، لە بوارە ستراتیژی و چارەنووس سازەکاندا.

سەرۆککۆماری روسیا ئەوەش وەبیر دێنێتەوە، کە لە سەردەمی سۆڤییەتی پێشووەوە هەوڵەکانی خۆی بۆ بەستنی هاوپەیمانی لە گەڵ کۆماری گەلی چین بە گەڕ خستووە.

پوتین ئاماژە بەوەش دەدات، کە پەیوەست بوونی هێند  وپاکستان بە رێکخراوی هاوکاری شانگهای، دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی ئەم دامەزراوە لە ئاستی جیهانیدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com