نوچه‌نێت-خه‌لیج ئۆنلاین
حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به نوسراوێكی فه‌رمی فه‌رمانیكردووه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق بكرێت، كه نهێنییه‌كانی په‌یوه‌ست به پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی گه‌یاره‌یان ئاشكرا كردووه.
نووسراوه‌كه، واژووی سكرتێری عه‌بادی بۆ كاروباری سه‌ربازی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه “فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانركردووه، لیپێچینه‌وه بکرێت له‌و لێدوانانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسان و كه‌سانی سه‌ربازی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌یاره دراون، كه تێیاندا هه‌ندێك له پلانه سه‌ربازییه‌كان ئاشكرا كراون، كه دوژمن سوودیان لێده‌بینێ”.
تاكو ئێستا ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا نه‌كراوه، كه به‌پێی رێنماییه‌كه‌ی عه‌بادی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌گوترێ ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه كات و شێوازی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه و باسی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان كردووه له به‌غداوه به‌ره‌و موسڵ.
بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی دوای ئه‌وه هات، میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی به توندی ره‌خنه‌یان له‌وه گرت كه هێشتا فه‌للوجه به‌ته‌واوی ئازاد نه‌كراوه، كه‌چی به‌غدا چه‌ك و پێداویستییه قورسه سه‌ربازییه‌كان ده‌گوێزێته‌وه بۆ به‌ره‌ی جه‌نگی موسڵ و نایداته ئه‌وان له پارێزگای ئه‌نبار.