نوچه‌نێت-كول عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له پارێزگای ئه‌نباره‌وه رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له شاری روتبه له پاریزگای ئه‌نبار خێزان و پاسه‌وانه‌كانی یه‌كێك له‌و فه‌رمانده سوننییانه‌یان قه‌تڵ و عام كردووه، كه سوننه‌ن و له‌دژی داعش ده‌جه‌نگێن و به حه‌شدی عه‌شایری ناسراون.
سه‌رچاوه‌كه گوتویه‌تی “چه‌كدارانی داعش دزه‌یان كردوه‌ته ناو ماڵی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی عه‌شایری ئه‌نبار، له گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتن له نێوه‌ندی قه‌زای روتبه كه ته‌نیا مانگێكه هێزه عێراقییه‌كان له‌ده‌ست داعش رزگاریان كردووه”.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وگویه‌تی “چه‌كدارانی داعش هه‌ستاون به كوشتنی هه‌ر پێنج پاسه‌وانه‌كه‌ی ماڵه‌كه و، ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان كه 9 كه‌س بوون و ژن و مندالیشیان تێدابووه”.
به گوته‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له‌و كاته‌دا فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی عه‌شایری له ماڵه‌وه نه‌بووه، بۆیه رزگاری بووه و نه‌كوژراوه.