نوچه‌نێت-میدڵ ئیست ئۆنلاین
ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی عێراق، سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن له كاروباری عێراقدا و داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن سنوورێكی بۆ دابنێ.
به‌یاننامه‌یه‌كی نوێ، كه واژووی 3000 شێخی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراقی له‌سه‌ره، ده‌ڵێت، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری عێراق ئێستا ره‌هه‌ندێكی ترستاكیان وه‌رگرتووه كه پێشووتر وێنه‌ی نه‌بووه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ده‌ڵێن “ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی هۆزه‌كانی عێراق، كه واژوومان له‌سه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه كردووه، رایده‌گه‌یه‌نین كه تاكه رێگه‌چاره بۆ سنووردانان بۆ كوشتاره به كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه ده‌ستی رژێمی ئێرانیان له‌ناودا ده‌ربكه‌ی”.
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت، هیزه‌كانی رژێمی ئێران و ئه‌و میلیشیایانه‌ی پاشكۆی ئه‌ون، سڵیان له هیچ جۆرێكی كوشت و كوشتار نه‌كردووه‌توه له عیراقدا، به‌تایبه‌ت له دژی ئاواره و كۆچبه‌ران.
ئه‌وان داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، رێگه له ده‌ستیوه‌ردانه‌كانی ئێران بگرن له عێراق و ناوچه‌كه‌دا، چونكه رژێمی ئێران خۆی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵك و تێكدانی ئارامی و تۆخكردنه‌وه‌ی تایفه‌گه‌رییه له ناوچه‌كه‌دا.