نوچه‌نێت-دۆیچه‌ڤیلله
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، هێرشه‌كانی ئایینده بۆ سه‌ر داعش ده‌بێته‌هۆی ئاواره‌بوونی 2.3 ملیۆن كه‌سی دیكه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه ته‌نیا له فه‌للوجه 85 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.
ئه‌و زانیارییانه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌لایه‌ن لیزگراند رێكخه‌ری كاره مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاشكرا كران، كه مه‌به‌ستی ئه‌و هێرشه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای موسڵ و چه‌ند به‌شێكی پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دینه ،كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، ململانێ چه‌كدارییه‌كانی ناو عێراق بوونه‌ته‌هۆی ئاواره‌بوونی 3.4 ملیۆن كه‌س، كه 85 هه‌زار كه‌سیان له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی فه‌للوجه‌وه بووه.
زۆرینه‌ی ره‌های و ئاوارانه عه‌ره‌بی سوننه‌ن، بۆیه ترس هه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستا له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ به‌ده‌ستدێن، ته‌نیا ده‌ستكه‌وتی سه‌ربازی بن و كۆتایی نه‌هێنن ه‌و ململانێ مه‌زهه‌بییه‌ی له 2003 وه عێراقی ته‌نیوه.