ئەردۆغان: ئێمەش دەتوانین وەک بەریتانیا گشتپرسی ئەنجام بدەین

0

نوچە-مهر

سەرۆککۆماری تورکیا، هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسییەی ئەمڕۆی بەریتانیا بۆ مانەو ەیان دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا، باس لە توانای وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسییەکی هاوشێوە دەکات.

بە گوێرەی بی بی سی، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: دەکرێ لە تورکیا گشتپرسییەک سەبارەت بە ئەندام بوون یان نەبوون بە ئەندامی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا بەرێوەبچێت. بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئێمەش دەتوانین ئەم پرسیارە لە خەڵکی خۆمان بکەین، وەک ئەوەی لە بەریتانیا بەڕێوەچوو.

ئەردپغان هەروەها دەڵێت،:ئێمە لە خەڵکی خۆمان پرسیار دەکەین ئایا درێژە بە وتووێژەکانمان لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا بدەین یان نا؟ ئەگەر خەڵک رەزامەندی خۆی دەربڕی ئێمەش درێژەی دەدەین.

ئەمە یەکەم جارە کە بەرپرسێکی تورکیا، سەبارە بە  بەئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا وەها باسێک دەورووژێنێت.

ئەردۆغان هاوکات رەخنە لە یەکێتی ئەوروپا دەگرێت و بەوە تاوانباری دەکات، کە پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نەبوونە و، باس لە سیمای ناشرینی ئەم یەکێتیە دەکات.

سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەش دەخاتەروو، کاتێک ئەردۆغان باس لە سیمای ناشرینی ئێوە دەکات تووڕە دەبن…٥٣ ساڵ بەرلە ئێستا بەڵێنتان بە تورکیا دا، کە چی تاوەکو ئێستا هیچ رووی نەداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com