نوچە-مهر
گوتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، نە داوای لێبوردن لە روسیا دەکەن و نە ئامادەن غەرامە بدەن بەم وڵاتە.
بە گوێرەی سپۆتنیک، گوتەبێژی فەرمی سەرۆککۆماری تورکیا لە وتووێژ لە گەل کەناڵی تەلەفزیۆنی”تورک نیوز”رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە پەیوەندی لە گەڵ هێرش کردنە سەر فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆ ٢٤٧ روسیا و، خستنە خوارەوەی نە تەنها داوای لیبوردن لەم وڵاتە ناکات، بەڵکو ئامادە نییە غەرامەش بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە ئیبراهیم کالین، وێڕای خستنە رووی ئەم هەڵوێستە جەختی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ روسیا کردۆتەوە.
کالین ئەوەش دەخاتە روو، ئەوەی لە ئێستادا کە دەبێ سەرنجی بدرێ ئەوەیە، کە باس کردن لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە زووە.
کالین جەخت لەوەدەکاتەوە، کەهەرچەند هیوایەک بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانمان، لە گەڵ روسیا هەیە، بەڵام دەبێ کۆمەڵێک هەنگاو لەم بارەوە بنرێن.