عەبادی: داعش پڕۆژەیەکی دەرەکی بوو

0

نوچە-ئیسنا

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە بابەتی ریفۆرم بەردەوام دەبێت و بانگەشەی ئەوەش دەکات، کە داعش پلان و پڕۆژەیەکی دەرەکی بوو، پوچەڵ کرایەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی شفق نیوز، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدار لە گەڵ سەرۆکهۆزەکانی نەجەف، جەختی لەو ەکردۆتەوە، کە داعش ئەنجامی پڕۆژەیەکی دەرەکی بوو، بەڵام بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک پوچەڵ کرایەوە.

عەبادی هەروەها ئاماژە بەوە دەدات، کە رێوشوێنی داعشیان لە سیاسەت و میدیاکان پێرەو کردووە و دەڵێت: دەوڵەتی عێراق، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوە دەوڵەتییەکان و پڕۆژەی چاکسای بەرەدوام دەبێت.

عەبادی هاوکات رایدەگەیەنێت” پێم سەیرە کە هەرکات لە سەرکەوتن نزیک دەبینەوە ،هەندێک لە کەناڵەکان دەست و پێی خۆیان ون دەکەن” رزگارکردنی فەللوجە وەک نمونە دەهینێتەوە.

عەبادی بەڵێن دەدات، کە هەموو ئەو کەسانەی کە لە کوشتاری عێراقییەکان بەشدار بوونە دادگایی دەکرێن.هەروەها ئاماژەی کردووە بە راسپاردەی گەورە مەرجەعەکانی شیعە، لە پەیوەندی لە گەڵ پاراستنی گیان و ماڵی خەڵکی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com