جۆن کێربی: بەحرەین هاوپەیمانی ناوچەیی ئەمریکایە

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە بەحرەین هاوپەیمانێکی ناوچەیی ئەمریکایە و ئاشتی و سەقامگیری ئەم وڵاتە لە دابین کردنی بەرژەوەندیەکانی  ئەمریکا، یارمەتیدەرە و دەڵێت، هەڵوێستی ئەم دواییانە بەحرێن لە خزمەت بەرژەوەندی ئەم ولآتەدا نییە.

جۆن کێربی، لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە: نامانەوێ شیمانەی دەرهاویشتەکانی بەئەنجام نەگەیاندنی ریفۆرم و پرۆسەی چاکسازی لەم وڵاتەدا بکەین، بەڵام داوامان لە دەوڵەتی بەحرەین کردووە کە بە پێی پێویستی بە ئاراستەی چاکسازی هەنگاو بنێت.

جۆن کێربی، هەروەها ئاماژە بە پەیوەندی تەلەفونی جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی بەحرێن دەدات  ودەڵێت: گفتوگۆکان لە گەڵ شانشینی بەحرەین و کۆنگرێس بەردەوامە.

گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە روداوەکانی ئەم دواییانەی بەحرەین رایگەیاندووە: ئێمە لەم بارەوە نیگەرای خۆمان دەربڕیوە و ئەگەر بەحرەین، بە ئاراستەی چاکسازی هەنگاو نەنێ بژاردەی دیکەمان لە بەردەست دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com