نوچه‌نێت-جه‌زیره
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی به كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌یان راگه‌یاندووه، كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی په‌لاماری به‌ندیخانه‌یه‌كیان له ناحیه‌ی ئه‌مرلی سه‌ر به قه‌زای خورماتوو داوه و، شه‌ش به‌ندكراوی سوننه‌یان به به‌رچاوی هێزه حكومییه‌كانه‌وه كوشتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، یه‌كێك له كوژراوه‌كان مامۆستای زانكۆ بووه. پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه‌ش به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌نجامدراوه.
پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه ته‌نیا دوای چه‌ند رۆژێك دێت، له كوشتنی 12 زیندانی دیكه له هه‌مان به‌ندیخانه‌دا، كه ئه‌وانیش هه‌موویان عه‌ره‌بی سوننه بوون و له‌سه‌ر شوناسی مه‌زهه‌بییان كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه گوتویه‌تی جگه له‌و كوژراوانه، شیعه‌كان 10 زیندانیی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوون و پۆلیس نه‌یتوانیوه، رێگه له میلیشیاكان بگرێ له رفاندنی ئه‌و به‌ندییانه‌دا.
مانگی یه‌كی رابردوو رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردبوو، كه حه‌شدی شه‌عبی ده‌یان كه‌سی له پارێزگای دیاله رفاندووه و كوشتوونی، هه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا، له‌و پێشێلكارییه‌ی میلیشیاكان له پارێزگای ئه‌نبار ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجامیده‌ده‌ن.