وۆڵ ستریت ژورناڵ، دەربارەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاریا نیوز

رۆژنامەی ئەمریکایی وۆڵ ستریت ژورناڵ دەڵێت، چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا بنەماسیاسییەکانی یەکێتی ئەوروپا وە لەرزە دەخات.

بە پێی وۆڵ ستریت ژورناڵ، بە سەرنجدان بە قەیرانی ئابوری ئێستای یەکێتی ئەوروپا، بەڕێوەچوونی گشتپرسییەکەی ئەمڕۆی بەریتانیا، بۆ یەکلاکردنەوە مانەوەی یان چوونە دەرەوەی لەم یەکێتییە، کۆمەڵێک دەرهاویشتەی بەداوە دەبێت.

وۆڵ ستریت ژورناڵ، سەبارەت بە گشتپرسییەکەی ئەمڕۆ پێنج شەممە،٢٣ی حوزەیران دەڵێت: ئەگەر بەریتانیا بڕیاری چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا بدا ئەوە بنەما و کۆڵەکە سیاسییەکانی ئەم یەکێتییە دەخاتە لەرزەوە، ئەگەریش بڕیاری مانەوە بدات، بێ گومان ئەم یەکێتیە وەک رابردووی خۆی نامێنێتەوە.

بڕیاڕ دان بۆ چوونە دەرەوە، یەکەم جارە کە لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا تاقی دەکرێتەوە.

چآودێرانی سیاسی پێیان وایە کە کەمترین کاریگەری چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا ئەوە دەبێت کە هاوسەنگی هێزی ئەم یەکیەتیە دەگۆڕدرێط.چوونە دەرەوەی بەریتانیا هەروەها دەتوانێت بازاڕەکانی ئەم یەکیەتیە تووشی قەیران بکات و هێز بخاتە تای تەرازووی هێزەکانی نەیاری ئەم یەکیەتیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com