نوچه‌نێت-ئیلاف
ئه‌مڕۆ عێراق داوای له كوێت كرد، راده‌ستكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ قه‌ره‌وبووی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دوابخرێت، چونكه له عێراق له قه‌یرانێكی ئابوریی خنكێنه‌ردایه.
داواكارییه‌كه‌ی عێراق له‌كاتی گفتوگۆكانی هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق و میرنشینی كوه‌یت هاتن، كه تێیدا نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌لایه‌ن زێبارییه‌وه راده‌ستی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جار ئه‌لسه‌باحی ،میری كوه‌یت كرا.
هۆشیار زێباری پابه‌ندی عێراقی به هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دوپاتكرده‌وه، به‌ڵام داوای كرد به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ئابورییه‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دوابخرێت.
قه‌ره‌بووه‌كانی كوه‌یت، به هۆی داگیركردنی ئه‌وه وڵاته‌ن له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه، كه تێیدا 700 بیره نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی سووتاند و تاڵانكارییه‌كی زۆری نایه‌وه. به‌هۆی ئه‌و داگیركارییه‌وه كوه‌یت داوای 177 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی كردووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بڕی 37 دۆلار قه‌ره‌بووی په‌سه‌ندكردووه و تاكو ئێستا عێراق 9 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری به كویت داوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی پاش كۆبووه‌نه‌وه‌كه، میری وه‌یت تێگه‌یشتنی بۆ دۆخی سه‌ختی عێراق ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه به‌و داوایه‌ی عێراق رازییه.