ئەنجومەنی ئاسایش، دەربارەی تاقیکردنەوە ی موشەکی کۆریای باکور کۆدەبێتەوە

0

نوچە-شفقنا

کەناڵی هەواڵی بی بی سی عەرەبی، دەڵێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکور، سبەی پێنج شەممە ٢٣ی حوزەیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پێکدینێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆریای باکور رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پێشێلکردی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە مەوداوی چەند کاتژمێرێک دوو موشەکی بالستی تاقی کردەوە.

بە پێی راگەیێندراوی ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باکو، دوو موشەکە تاقیکراوەکە لە جۆری”موودان” بووە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، هەردوو موشەکە کە لە دەریای ژاپۆن کەوتوونەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وێڕای رەخنەی توندی سەبارەت بەم تاقیکردنەوە موشەکیە، جەختی لەوە کردۆتەوە، کە هیچ کام لە تاقیکردنەوەکانی ئەم وڵاتە وەک هەرەسە بۆ سەر ئەم وڵاتە ئەژمار ناکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com