نوچه- فۆرین پۆلیسی
ئه‌نتۆنی دین، عه‌قیدێكی خانه‌نشینكراوی ئه‌مریكیيه، راگه‌یاندنی ئازاد كردنی فه‌للوجه‌ی به كارێكی ئابڕوبه‌رانه وه‌سف كرد.
له وتارێكیدا له گۆڤاری به‌ناوبانگی فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ئه‌مریكیه ده‌ڵێت، هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێشتر پلانی دانا بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی قاعیده له عێراق، به‌ڵام ” ده‌ره‌نجامه‌كانی زۆر خراپ بوون، دیاره حكومه‌تی عێراق گوێی نه‌دا به هه‌موو ئه‌و وانانه‌ی فێرمانكردن”.
ئه‌نتۆنی دین، به‌شداری له پرۆسه‌كانی زرێپۆشی بیابان و گه‌رده‌لولی بیابان و جه‌نگی كۆسۆڤۆ و جه‌نگی ئازادی عێراق، کردووە و كه‌تیبه‌كه‌ی له روومادی بوو، ده‌ڵێت ” ده‌بێت عێراق له كاره‌كانی پێشووی ئێمه‌وه كه ده‌مانویست قاعیده تێكبشكێنین، وانه فێر ببێت”.
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێ حكومه‌تی عێراق عیبره‌ت وه‌ربگرێت له‌وه‌ی كه به‌سه‌ر شاری رومادی هات، كه بوه‌ته چۆڵه‌وانی، ئایا ده‌بێت شاره‌كان تێكبده‌ین و بیانكه‌ین به وێرانه و بڵێین ئازادمان كردوون؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌ڵام رومادی كه نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س نیشته‌جێ بوون لێی ئێستا بوه‌ته وێرانه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئازادمان كردوه، فە‌للوجه‌ش ئێستا رووبه‌رووی هه‌مان چاره‌نوس ده‌بێته‌وه، هێزه عێراقییه‌كان له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا چوونه ناو شاره‌كه‌وه، به‌ڵام گوێمان له‌وه ده‌بێت كه “خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی فەللوجە، رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی دڕندانه ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشا شیعه‌كان و داعش”
په‌ند و عیبره‌ت
عه‌قید بن پێشنیاری كرد، حكومه‌تی عێراق له هه‌ندێك په‌ند و وانه سود وه‌ربگرێت و لێیان تێبگات، روونیكرده‌وه كه كوشتنی سه‌ركرده‌ی گروپه تیرۆرستییه‌كان هیچ نییه جگه له چاره‌سه‌رێكی كاتی، له‌و كاته‌دا كه كه‌تیبه‌كه‌ی به‌پرسیارێتی رۆژئاوای رومادی پێسپێردرابوو له ساڵی 2006، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیان ئه‌میری قاعیده له عێراق ” ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی” بكوژن.
” به‌ڵام كوشتنی زه‌رقاوی بوه هۆی هاتنی جیهادییه‌كان، له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه بۆ عێراق و نغرۆ كردنی عێراق له بیسه‌روبه‌ریدا”.
هه‌روه‌ها دەڵێت وانه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه” پێش ئه‌وه‌ی بتوانین ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ین، ده‌بێت چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانه‌كه بدۆزینه‌وه”، و هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوای ئازاد كردنی رومادی به هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ناوخۆییه‌كان، توانیمان رومادی له مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی جیهانه‌وه بكه‌ین به ناوچه‌یه‌كی ئارام.
به‌ڵام نوری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق هه‌موو ئه‌و هیوایانه‌ی بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا هه‌مانبوو كوشتی، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی 2011 مالیكی هه‌ستا به دژایه‌تی كردنی سوننه و دژایه‌تی كردنی تارق هاشمی، جێگری سه‌رۆككۆمار و پاكتاو كردنی سه‌ركرده‌كانی سوننه له پۆسته سه‌ربازی و حكومییه‌كان و ناردنی سوپای عێراق بۆ ئه‌نبار.
ئه‌و عه‌قیده ئه‌مریكییه روونیكرده‌وه كه ده‌ركه‌وتنی داعش له ئه‌نجامی بڕیاره شومه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی عێراقه‌وه بوو.
وانه‌ی سێهه‌میش ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری له عێراقدا پابه‌ندییه‌كی دورودرێژی ده‌وێت، كێشه‌كانی عێراق به‌پێی كاتی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر نابێت، ئێمه 25 ساڵه ناوبه‌ناو هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر عێراق له سه‌رده‌می گه‌رده‌لولی بیابانه‌وه. ده‌بێ ئیدی بیر له چاره‌سه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و ستراتیژی بكه‌ینه‌وه.
فه‌رمانده سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كه گوتوشیه‌تی راسته تێكشكاندنی داعش ئامانجێكی زۆر نایابه، ده‌شپرسێت : به‌ڵام ده‌بێ بپرسین ئه‌ی دوای ئه‌وه چی رووده‌دات؟ ده‌بێ بزانین عێراقێك كه له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران بمێنێته‌وه، به خاكێكی به‌پیت داده‌نرێت بۆ جیهادییه سوننه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه تایفی له نێوان سوننه و شیعه له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.