نوچه- بی بی سی
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له به‌غدا، لێدوانه‌كانی سوپای عێراقی ره‌ت كرده‌وه كه تیایدا جه‌ختی له ئازاد كردنی شاری فه‌للوجه كردبوو له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
كۆلۆنێڵ كریستۆڤه‌ر گارفیر دەڵێت” سوپای عێراق سێیه‌كی شاره‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه، شه‌ڕ له به‌شه‌كانی تری شاره‌كه به‌رده‌وامه”، له كاتێكدا فه‌رمانده سه‌ربازییه عێراقییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه 80%ی شاری فه‌للوجه‌یان كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه.
رۆژی هه‌ینی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ” فه‌لوجه له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار كراوه، ته‌نها چه‌ند شوێنێكی بچوك نه‌بێت ئه‌ویش له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا پاك ده‌كرێته‌وه”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان چونه‌ته ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه و، ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر بینای شاره‌وانی هه‌ڵكرد، به‌ڵام تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوپا و چه‌كدارانی داعش له باكوری شاره‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه.
گارفیر هه‌روه‌ها له لێدوانێكیدا بۆ بی بی سی هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ” سه‌ربازانی عێراق رووبه‌ڕووی به‌رگرییه‌كی توند ده‌بنه‌وه له كاتی جێهێشتنی ناوه‌ندی شاره‌كه”، هه‌روه‌ها گوتی ” پێده‌چێت هێڵی به‌رگری داعش، له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه وه‌ك ناوه‌ندی شاره‌كه به‌هێز نه‌بێت”، ئه‌وه‌شی گوت كه سوپای عێراق رووبه‌ڕووی به‌هێزترین جه‌نگ ده‌بێته‌وه له‌وێ.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه توانیویانه چه‌كدارانی داعش له دوو ناوچه‌ی باكوری شاره‌كه ده‌ربكه‌ن.
جه‌نگی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه وای له هه‌زاران هاوڵاتی دانیشتووی شاره‌كه كرد هه‌ڵبێن و كه‌مپه‌كان پڕ بكه‌ن له ئاواره، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه زیاتر له 83 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشت و رایانكرد له شاره‌كه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵاتنی 25 هه‌زار كه‌سی تریش هه‌یه به‌منزیكانه.
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی نه‌رویج بۆ په‌نابه‌ران له عێراق وتی :” ئه‌و كه‌مپانه‌ی ئاماده كراون بۆ پێشوازی له ئاواره‌كان ئێستا پڕبوون، ئاو و خۆراك و پێداویستی پزیشكی و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ته‌واوی تێدا نیه”.