نوچە-مهر
سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەفتەی داهاتوو سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
بە گوێرەی النشرە، ستێفان دوگاریک، گوتەبێژی بان کی مۆن رایگەیاندووە، سکرتێری گشتی رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەردانەکەیدا دەجێتە کەرتی غەزە، لیوارەکانی رۆکئاوا و ئیسرائیل بکات.
بان کی مۆن پیش سەردانی بۆ ئەم ناوچانە، رۆژی یەک شەممەی داهاتوو سەردانی کوێت دەکات و لە گەڵ” شیخ صباح الاحمد جابر الصباح”ئەمیری کوێت و ” اسماعیل ولد الشیخ” نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن کۆدەبێتەوە.
بان کی مۆن، رۆژی دووشەممەش دەچێتە ئیسرائیل و لە گەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژی سێ شەممەش لە سەردانی بۆ کەرتی غەزە و راموڵڵا لە گەڵ ئەبو مازەن، سەرۆکی رێکخراوی خۆبەێوەبەری فەلەستین و رامی الحمداللە، سەرۆکوەزیرانی ئەم رێکخراوە دیدار و گفتوگۆ دەکات.