نوچە-رادیۆ فەردا
وەزارەتی بەرگری کۆریای باکور دەڵێت، بۆ جاری پێنجەم دوو موشەکی بالستی تاقی کردۆتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاسۆشیتێدپرێس، ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باکور رایگەیاندووە، هاویشتنی یەکەم موشەکی لە لایەن ئەم وڵاتەوە ناسەرکەوتوو بووەو هێشتا ئەنجامی تاقیکردنەوە دووەم روون نییە.
بە پێی راگەیێندراوی ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باکور، دوو موشەکە تاقیکراوەکە لە جۆری”موودان”بووە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، هەردوو موشەکە کە لە دەریای ژاپۆن کەوتوونەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وێڕای رەخنەی توندی سەبارەت بەم تاقیکردنەوە موشەکیە، جەختی لەوە کردۆتەوە کە هیچ کام لە تاقیکردنەوەکانی ئەم وڵاتە وەک هەرەسە بۆ سەر ئەم وڵاتە ئەژمار ناکرێن.
تاقیکردنەوەی موشەکەکانی موسودان، دوو مانگ لەمەوبەر دەستی پێکردووەو بەراورد دەکرێ، کە ئەم موشەکە مەودای نیوان ٣ بۆ ٤ هەزار کیلۆمەتر بپێکن، ئەمەش بەو مانا دێت کە ئەم موشەکانە توانای ئەوەیان هەیە کە کۆریای باشور، ژاپۆن و گۆوام لە سەر خاکی ئەمریکا بکاتە ئامانج.