نوچە-قطرە
هێلاری کلینتۆن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە نوێترین دژکردەوەی بەرامبەر بە دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆمارییەکانی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە، کە ئەگەر ناوبرای بجێتە کۆشکی سپی و بگاتە دەسەڵات، مانای وایە کە کە ئابوری ئەم وڵاتە دەبێ چاوەڕێی کارەسات بکات.
خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا، بە کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەی”نسکۆی ئابوری ترامپ” هەوڵ دەدات کە خەڵکی وڵاتەکەی لە دەنگدان بە ترامپ پاشگەز بکاتەوە.
کلینتۆن رای وایە، بە تێکڕای سیاسییە راست وچەپ و میانەڕەوەکان لە سەر ئەو قەناعەتەن کە بوون بە سەرۆککۆماری ترامپ، بە مانای گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ سەردەمی قەیرانی ئابوری.
جێی ئاماژەیە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رۆژی ٨ی نۆڤامبەری ئەم ساڵ بەڕێوەدەچێت.