نوچه-ئاژانسه‌كان
ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌زائیر رۆژی سێشه‌ممه بڕیارییاندا، لێپرسینه‌وه له حامد محه‌مه‌د حسێنی باڵیۆزی عیراق له وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ به‌شیعه كردنی جه‌زائیرییه‌كان.
ئه‌مه دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق دێت، سه‌باره‌ت به ئاسانكاری كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق بكه‌ن، له‌ناوییاندا مه‌زاره شیعه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف.
محه‌مه‌د عیسا وه‌زیری ئه‌وقافی جه‌زائیر له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ل ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه دوێنێ گوتی ” چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عیراق، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌نگاوه مه‌ترسیداره‌ی عێراق ده‌بێت”.
ئه‌و وه‌زیره هیوای خواست كه ” نێردراوانی دیپلۆماتكار پابه‌ند بن به ئه‌ركه‌كانی خۆیان و، رێز له بیر‌و باوه‌ڕی جه‌زائیرییه‌كان بگرن”.
وه‌زیری ئه‌وقاف رایگه‌یاند، كه له‌مه‌ودوا رێوشوێنی نوێ ده‌گرینه به‌ر له ده‌ركردنی یاسای نوێ بۆ پاراستنی جه‌زائیرییه‌كان له توندڕه‌وی ئاینی و سزادانی ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون، هه‌روه‌ها پاراستنی مه‌رجه‌عیه‌تی ئیسلامی كه له ده‌ستوردا هاتوه.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق رای گشتی جه‌زائیری توشی شۆك كرد، دوای راگه‌یاندنی ئاسانكاری كردن ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی مه‌زاره شیعه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بكه‌ن، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و نوسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێدانی ڤیزا به‌و جه‌زائیرییانه‌ی ئاره‌زووی سه‌ردانی ئایینی ده‌كه‌ن بۆ عێراق، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌وانه‌یه رێچكه‌ی سروشتی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی هه‌ردوو وڵات بشێوێنێت.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌كدا رایگه‌یاند” باڵیۆزخانه‌ی عێراق له جه‌زائیر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و برا جه‌زائیرییه شیعانه یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه شیعه، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزای چوونه ناو خاكی عێراقییان پێبدرێت به مه‌به‌ستی سه‌ردان كردنی مه‌زاره شیعه‌كان”.
ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی له‌ناو جه‌زائیر به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌جۆرێك داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی عێراقییان كرد له وڵاته‌كه‌یان.