بارزانی : هەمیشە بەرگریکارێکی بەهێز دەبم لە مافی مەسیحییەکان
نوچەنێت
بەبۆنەی جەژنی لەدایک بونی حەزرەتی مەسیحەوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبانی لە مەسیحییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، کە هەمیشە بەرگریکارێکی بەهێز دەبێت لەمافەکانیان.
پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کورددتان
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح سلاوی خوای لێبێت، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی خۆشه‌ویستی مه‌سیحی كوردستان و ئێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوای جه‌ژنێكی پر له خۆشیان بۆ ده‌خوازم.
به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه و هه‌میشه‌ش به‌رگریكارێكی به‌هێز ده‌بم له مافی ئه‌و خوشك و برایانه كه‌به‌شێكی گرنگن له‌گه‌لی كوردستان كه ئه‌مرۆ له‌سایه‌ی ئازادی و حوكمرانی خۆییدا وه‌ك برا به‌شداریی له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ل رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك.
بارزانی : هەمیشە بەرگریکارێکی بەهێز دەبم لە مافی مەسیحییەکان
0
Share.