یەکێتی ئەوروپا گەمارۆکانی سەر روسیا ی بۆ ٦ مانگی دیکە درێژکردەوە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

نوێنەرانی هەمیشەیی یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ سێ شەممە، گەمارۆکانی سەر روسیا-یان بۆ ماوەی شەش مانگی درێژکردەوە.

ئەم بڕیارەی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا، دوای دانیشتنی لۆکزامبۆرگ لە سەری رێککەوتوون، دەبێ لە دانیشتنی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکرێت.

پێشتر ژمارەیەک لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا، خوازیاری ئەوە بوون کە بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە لە گەڵ مۆسکۆ مامەڵە بکرێت. ئەم گەمارۆیانە دوای ئەوە هات کە روسیا لە رێی سەربازییەوە  نیمچە دوورگەی کریمەی خستە سەر قەڵەمڕەوی خۆی و، بە پێی بڕیاری پێشوو کەمتر لە دوو رۆژی دیکە ماوەکەی بە سەر دەچێت.

سەرۆککۆماری ئۆکراینیا لەم بارەوە رایگەیاندووە، هیچ بژاردەیەکی دیکە  جگە لە گەمارۆکان یەکێتی ئەوروپا لە بەردەستدا نییە.

دەگوترێ لە بابەتی درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر روسیا ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا رۆڵی سەرەکی هەبووە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com