یڵدرم کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پەکەکەی راگەیاند

0

نوچە-تابناک

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، باس لە کۆتایی و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە دەکات و دەڵێت کاتی نۆژەن کردنەوە هاتووە.

بە گوێرەی حورییەت دەیلی، بینالی یەڵدرم، کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تیرۆریزمی سوپای تورکیای لە پارێزگاکانی رۆژهەلاتی ئەم وڵاتەی راگەیاند.

یڵدرم جەخت لەوە دەکاتەوە، کاتی کۆتایی ئەم ئۆپەراسیۆنانە هاتووە،هەروەها دەشڵێت کاتی ئەوەیە کە ئەم ناوچانە نۆژەن بکرێنەوە.

یەڵدرم ئاشکرای دەکات، کە ئەو بینا و شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە سەرلە نوێ دروست بکرێنەوە. ئەمەش پڕۆژەیەکە کە لە ئێستادا کەوتۆتە بواری جێبەجی کردنەوە.

یڵدرم هەروەها رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کە پاکانە حیساب لە گەل بەرپرسانی خۆجێی و شارەدارەکان بکرێت، کە لەو ماوەیەدا پشتگیری تیرۆریان کردووە و بودجەی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەیان رادەستی تیرۆریستان کردووە.

بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییانە پەکەکە و سوپای تورکیا، ناوجە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە سیمای شارە شەڕلێدراوەکانی بە خۆوە گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com