نوچە-رادیۆ فەردا
بو گوێرەی دوو رۆژنامەی ئەمریکی، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا زیاتر لە ٥٠ کەس لە دبلۆماتکارانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە نامەیەکدا خوازیاری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر دەوڵەتی بەشار ئەسەد بوونە و راشیانگەینادووە، کە ئەم هێرشە ئاسمانیانە بۆ پێش خستنی بواری دبلۆماسی بە ئاراستەی کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا پێویستە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە گەڵ ژمارەیەک لە واژۆکەرانی ئەم نامەیە کۆدەبێتەوە. لە بەشێک لە نامەکەدا هاتووە: دەبێ بۆ کۆتایی هێنان بە رەنج و ئازارەکانی خەڵکی سوریا، هەنگاوی جددی هەڵبگیرێت.
نووسەرانی نامەکە پێیان وایە، کە شەڕ و پیکدادان و توندوتیژیەکانی پێنج ساڵی رابردووی سوریا سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەرەورووی کێشە کردۆتەوە.
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەم بارەوە نووسیویەتی: ژمارەی واژۆکەرانی نامەکە ئەگەر چی بێ وێنە نییە لانی کەم رێژەیەکی زۆرە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم نامەیە، مۆسکۆ وەک پشتیوانێکی سەرەکی بەشار ئەسەد دژکردەوەی نیشان دا و رایگەیاند، کە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا بە تێکڕای ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی و ئاژاوە دەبات.
کێری لە گەڵ واژۆکەرانی نامەی”هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەسەد”کۆدەبێتەوە
0
Share.